نانەواخانەکانی سلێمانی گردبوونەوە

لڤین:
نانەواخانەکانی سلێمانی تا رۆژی شەممە مۆڵەتیانداوەتە قائیمقامیەتی شارەکە و دوای ئەو وادەیە شەش نان دەکەن بە هەزار دینار.
ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن نانەواخانەکانی سلێمانی گردبوونەوە وداوایانکرد حکومەتی هەرێم ئاسانکاریان بۆ بکات بۆ ئەوەی نرخی نان لەسەر هاوڵاتیان گران نەبێت.
ئەو خاوەن نانەوایانە سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانیان کرد و داوایانکرد یان حکومەتی هەرێم ئەو 32 دۆلارە گومرکەی لە تەنێک ئارد وەری دەگرێت لای بەرێت یان ئەوەی 100 دۆلار بە 125 هەزار دینار بشکێننەوە.
ئەوان تا رۆژی شەممە مۆڵەتیانداوە بە حکومەت بۆ ئەوەی رێگاچارەی کێشەکانیان بۆ بدۆزێتەوە، دوای ئەو کاتەش ئەوان بڕیاریانداوە شەش نان بکەن بە هەزار دینار.