هاتووچۆی گەشتیاری لە پەروێزخان راگیرا

لڤین:
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌سه‌ر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هاتووچۆی گه‌شتیاریی له ده‌روازه‌کە ڕاگیرا.
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتووچۆی گه‌شتیاریی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه ڕاگیرا، بڕیاره‌كه‌ش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی و گه‌شتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌قه‌سری شیرین.
ئاماژە بەوەشکردووە ئەو گەشتیارانە ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت و به‌شداریكردن له‌یادی عاشورا بێنه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه بچنه كه‌ربه‌لاو شاره‌كانی عێراق.
دەروازەکە ئەوەشی وتووە “ماوه‌ی ڕاگرتنی هاتووچۆی گه‌شتیاری له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دیاری نه‌كراوه، ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌ردو وڵات ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان”.