بودجەی تایبەت بە موسڵ تەرخانکرا

لڤین:

وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بە تەرخانکردنی بڕی 43 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییانی زەرەرمەندی ژێر دەستی داعش لە موسڵ راگەیاند.

ئەوەش دوای رەزامەندی نیشاندانی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دێت وهاوڵاتییانی زەرەرمەندی ژێر دەستی رێکخراوی داعش لە موسڵ، بە بڕی 43 ملیار دینار بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخانکراوە.

ئەو بودجەیەی بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو ماڵانەیە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی رێکخراوی داعش زیانیان پێگەیشتووە. ئەو بڕیارەش دوای سەردانەکەی دوێنێی مستەفا کازمی هات بۆ شاری موسڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button