فەرماندەیەکی یەپەشە شەهید بووە

لڤین:
فڕۆكهیهكی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له بازاڕی كۆنی شنگال كرده ئامانج، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە کە لە نێویاندا فەرماندەیەکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال هەیە.
كاتژمێر 12:30 خولهكی نیوهڕۆی ئهمڕۆ فڕۆكه جەنگیەکانی توركیا بۆردومانی بازاڕی كۆنی شنگالی كردووه، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج و تیایدا فەرماندەیەکی یەپەشە هەیە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەو کەسانەی لەو بۆردومانەدا بەرکەوتوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەنگال.