پێنج کەناڵی ناوخۆیی داخران

لڤین:

وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەریەک لە کەناڵە ناوخۆییەکانی (تەسەوف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن) دابخات.

وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دەرچووە، دەڵێت “بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکانی پەخشكردنی بەرنامەی خێرخوازی و دوای چەندینجار ئاداگاركردنەوەیان، كەناڵە لۆكاڵیەكانی (تەسەوف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن) داخران.

بڕیارەکە واژۆی شێروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی بەسەرەوە و دەڵێت بۆ ئەو بڕیارە پشتیان بەستووە بە رێنمایی ژامرە یەکی ساڵی 2014ی رێکخستنی فریکوێنسی و سپەیس لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button