بەشی دووەمی پارەی جوتیاران خەرجدەکرێت

لڤین:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، لەماوەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،” کە ئاگادارکراون بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ( ٢٠٢١ ) ڕەزامەندیی لەسەردراوە و لە نزیکترین کاتدا ڕێکاری ئیداری دەگیرێتەبەر و دەستبە دابەشکرنی دەکرێت”.

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە بڕی پارەی جوتیاران بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:

١- سلێمانی یەک ملیار و چوارسەد و پەنجا ملیۆن دینار

٢- هەولێر ( ٩٥٠ ) نۆسەد و پەنجا ملیۆن دینار

٣- دهۆک ( ١٥٠ ) سەدوپەنجا ملیۆن دینار .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button