منداڵەکەی هەڵەبجە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە

لڤین:

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەو منداڵەکەى کە پێنج ڕۆژ لەمەوپێش بە کوژراویی لە ناو بیرێکدا دۆزرایەوە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو منداڵە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە ماڵ چووەتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، هەر ئەو ئێوارەیە چووەتە مزگەوتێکی گەڕەکی سەرا بۆ ئەوەی نوێژ بکات، بەڵام دوای نوێژکردن نەچووبووەوە ماڵەوە بۆیە گەڕان بە دوایدا دەستیپێکرد.
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکرد هەر ئەو شەوە  لە کاتژمێر 11 تەرمی منداڵەکە دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوە سێ کەس دەستگیرکراون کە یەکێکیان تۆمەتباری سەرەکییە و باوکی منداڵەکەیە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتی، دوو کەسەکەی دیکەش نزیکن لە منداڵەکەوە. تۆمەتباری سەرەکیش ناوی (قادر سەعدی)یە و تەمەنی 38 ساڵانە.
ئەوەشی روونکردەوە باوکەکە لەکاتی دۆزینەوەی منداڵەکەی شیشێکی هەڵگرتووە و ویستوویەتی بیترسێنێت، شیشەکەی بۆ وەشاندووە و بەر سەری منداڵەکەی کەوتووە، بەوهۆیەشەوە هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە و باوکەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button