“بەشێوەیەکی نایاسایی 82 دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک”

لڤین:
سێ پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکەن بەشێوەیەکی نایاسایی 82 دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک وەک قەرەبوو .
هەرکە لە عەلی حەمەساڵح، ئاشنا عەبدولا، دابان محەمەد، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە “82 دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک وەک قەرەبوو، گوایە لە کاتی دروستکردنی پرۆژەی ھەواری فەرمانبەران ( کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبونە) زیانی کردوە”.
ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرای دەکەن “کۆی پرۆسەی پێدانی ئەم زەوییە نا شافافە و بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی زانکۆ زەوییەکە بە کۆمپانیا دراوە لە کاتێکدا چەندین فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆی سلێمانی، لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون، دوای چەندین ساڵ خزمەت، وەک مافێکی سەرەتایی پارچەیەک زەوییان پێبدرێت”.
ئاماژەیان بە نیگەرانی دانیشتوانی پڕۆژەکە کردووە و پێیانوایە “چهند دیوێكی ئهم پرۆژهیه و كاری كۆمپانیاكه شایهنی ههڵوهسته لهسهر كردن و بهدواداچونه بهنمونه: بۆ بهستنی پێوهری كارهبا داوای 300 دۆلار و بۆ سیاجی بۆ پرۆژەکە داوای 490 دۆلار له دانیشتووانی پرۆژهكه كراوه و بۆ گرێبهستی فرۆشتن داوای یهك ملیۆن دینار له هاوڵاتیان دهكرێت”.
پەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن “تا ئێستا لە سێبەری یاسای وەبەرھێنان و بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، پێمان وانیە، ھیچ کەس و کۆمپانیایەک زیانی کردبێت! بە پێچەوانەوە سەدان کەس بوون بە ملیۆنێر و چەندین کەسیش بون بە ملیاردێر، لە ئێستاشدا پێدانی 82 دۆنم زەویی زانکۆی سلێمانی بە کۆمپانیا وەک قەرەبوو کە بەھاکەی دەیان ملیۆن دۆلارە، بە کارێکی ناڕەوا و نادروست دەزانین و پێویستە زەوییەکانی زانکۆی سلێمانی، بخرێتەوە خزمەتی زانکۆ و فەرمانبەران و مامۆستایانی نەک کۆمپانیا”.