جارێکی دیکە لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان کۆبوەوە

لڤین:
لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆبووەوە.
لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان، بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە لە بارەگای سەرەكی هاوپەیمانی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لە بارەی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن، جەخت لەسەر گەڵاڵە كردنی پلانی بانگەشە لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرایەوە.