قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێكی زۆر برنجدا گرت

لڤین:
به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ٢٤٠ فەردە برنجدا گرت.
لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویکردەوە، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له شه‌ش تۆن برنجی جۆراوجۆردا گیراوه كه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه پێش به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی خراپبوه.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن و كۆگاكردنی خواردن و خواردنه‌وه، پێویسته پله‌ی گه‌رمی ئه‌و كۆگایانه‌ی خواردن و خواردنه‌وانه‌ی تێدا عه‌مبارده‌كرێت له (25) پله زیاتر نه‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان و له‌ده‌ستدانی به‌هاخۆراكییه‌كه‌ی.
بڕی ئەو برنجەی دەستی بەسەردا گیراوە (240) فه‌رده‌ی (25) كیلۆگرامیە كه كێشەكەی شه‌ش تۆنه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.