ئەوەی گەشتی ئێران دەکات مەرجە ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنای کردبێت

لڤین:

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مەرجی گەشت كردن بۆ ئەو وڵاتە وەرگرتنی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنایە.

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ئەوانەی بەنیازی گەشتكردنن بۆ ئەو وڵاتە دەڵێت: هەر كەس هەردوو ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت، پێویست ناكات لە ڕۆیشتن و گەڕانەوە پشكنینی كۆرۆنا بكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی یەك ژەمیان وەرگرتوە یاخود هیچ ژەمێكیان وەرنەگرتوە، پێویستە ڕۆژێك پێش گەشتەكەیان پشكنینی كۆرۆنا بكەن، لە گەڕانەوەش دەتوانن لە تاقیگەیەكی باوەڕپێكراوی وڵاتی ئێران پشكنین بكەن بەمەرجێك كاتێك دەگاتەوە هەرێمی كوردستان ٤٨ كاتژمێر بەسەر پشكنینە تێپەڕ نەبووبێت.

روونیشیکردووەتەوە، هەموو كەسێك دەبێت ڤیزەی وڵاتی ئیران وەربگرێت ئەوكات بۆی هەیە گەشت بكات، بۆیە تكایە بەبێ بوونی ڤیزە سەردانی فڕۆكەخانە و دەروازەكان مەكەن، ئێستاش تەنها هەفتەیەك بۆ ١٠ ڕۆژ پیویستە بۆ وەرگرتنی ڤیزە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button