جموجوڵی بازرگانی لە پەروێزخان ٦٥٪ کەمی کردووە

لڤین:

بەڕێوەبەری کۆمپانیای کوالێتی کۆنتڕۆڵ لەدەروازەی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەکەیان لەگەڵ ئێران بەڕێژەی ٪٦٥ دابەزیوە.

بە گویرەی هەواڵیک لە ژووری بازرگانی سلێمانی بآڵوی کردووەتەوە محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری کولێتی کۆنترۆڵی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند “جموجۆڵی بازرگانی لەسەرجەم دەروازەکانی هەرێم هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران روی لەکەم بوونەوە کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە هەستی پێدەکرێت و مانگ دوای ماگ زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد ئەو دابەزینە بەتایبەت ئەودەروازانەی لە سنورەکانی خواروی عێراق نزیکن وەک پەروێزخانی گرتووەتەوە وتیشی: گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە ٦٥٪ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە وە مانگی حەوت بەرامبەر بە مانگی سێ ٪٧٠ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە.

ئەو هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی عێراق بەڕوی ئێراندا، هەندێک لادان لە کێش و پێناسی گومرگی و مامەڵە لەگەڵ بارهەڵگرەکان هەیە کەئەمەش وادەکات بڕی تێچوی هاوردەکردن کەمتربێت بۆبازرگان بەراورد بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، وە کێشی بارهەڵگرەکان کە بریتیە لە ٢٥ تەن بەڵام هەندێکیان دەگاتە ٥٠ تەن یان ٦٠ تەن بۆیە دەچنەوە دەروازەکانی عێراق چونکە لە هەرێم هەربارهەڵگرێک کێشی زیاتربێت غرامەدەکرێت.

بەڕێوەبەری کولێتی کۆنترۆڵی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئاماژەی بەوەشدا جیاوازی لە جۆری پێناسی گومرگیدا هەیە کە هەندێک لەکاڵاکان نزیکن لەیەک بەگۆڕینی ئەو بەهایە بارەکان لەدەروازەکان هەرزانتر دەکەوێت وە دەبێتە هۆی تێپەڕینی ئەو بارانە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button