وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاری گەڕەکە کەم ئاوەکانی هەولێر دەکات

لڤین:
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لەڕێگەی چەند تەنکەرێکی ئاوی سەربازیەوە هاوکاری ئەو گەڕەکانە دەکەن، کە توشی کێشەی کەم ئاوی بوون.
هۆشمند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە سەر داوای ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دوێنێوە، وەک وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەک تانکەری سەربازیمان خستۆتە خزمەت ئەو گەڕەکانەی، کە رووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە لەشاری هەولێر.
ئەو وتیشی: تا ئەوکاتەی ئەو گەرەکانە پێویستییان پێمان دەبێت، بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنیان تا کێشەکەیان چارەسەر دەبێت، بەهیواین ئەو کێشەیە درێژە نەکێشێ و بەزووترین کات چارەسەر بێت.