حکومەتی هەرێم نەوتی سپی دابەشدەکات

لڤین:

حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکات و بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی وزەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت هەرچی زووە وەزارەتی سامانەسروشتییەکان دەست بە ئامادەکاری بکات.

رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای پارتی وتووە، حکومەتی هەرێم ڕیاریداوە نەوتی سپی بەسەر ماڵان دابەش بکات و ئه‌و نه‌وته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە خۆی دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌غداد ده‌ینارد بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەتی عیراقیش دەبێت خۆی نەوت بنێرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێم وەک ساڵانی رابردوو، لە بارەی نەوتەکەی هەرێمی کوردستان وتی: هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت به‌ نرخی 45 هه‌زار دینار.

بابکەیی روونیشیکردەوە، سه‌ره‌تاش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سارده‌كان ده‌ست به‌ دابه‌شكردن ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما و باران ده‌بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button