پارێزەری سکاڵاکار: هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکرنی رێبوار جاف ناراستە

لڤین:

پارێزەری لایەنی سکاڵاکار لەدژی بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی، بڵاویكردۆتەوە، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیركردنی رێبوار جاف “سەرلەبەری ناڕاستە.”

رۆکان سیروان، پارێزەری لایەنی سكاڵاكار، بە ماڵپەڕی “ئێس ئێن ئێن”ی نزیک لە دەباشانی وتوە “رێبوار جاف لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک وتبوی گوایە ئەمڕۆ پارێزەرەکەی چۆتە بەردەم دادگاو بەڵگەی پێشکەش کردوەو دادگا بڕیاری دەستگیرکردنەکەی هەڵوەشاندۆتەوەو چاوپۆشی لێکردوە، لێرەوە رایدەگەیەنین پاش بەدواداچون بۆمان دەرکەوت ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاستەو تەنها هەواڵێکە بۆ چەواشەکردن و بە لاڕێدابردنی ڕای گشتی.”

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشداوە “کاتێک کەسێک تۆمەتبار بێت و بڕیاری دەستگیرکردنی هەبێت ناکرێت هیچ داواکارییەکی پارێزەرەکەشی وەربگیرێت تا تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەست نەکات بەپێچەوانەوە کاتێک پارێزەر بەدواداچون بکات لە کاتێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە، ئەوە دادەنرێت بە تاوانی پەنادان و شاردنەوەی تۆمەتباری هەڵاتو لە عەدالەت و یاساو دەبێت پارێزەرەکەشی بگیرێت و تۆمەتبارە بەپێی مادەی 273 لە یاسای سزادانی عێراقی.”

ئاماژەی بەوەشکردووە “تا ئێستا ڕێبوار جاف بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە بەپێی مادەی 421 لەسەر فڕاندنی خەڵک و ئەشکەنجەدانیان و پێویستە بە زوترین کات خۆی رادەستی دادگاو پۆلیس بکات، بەپێچەوانەوە بچێتە هەر شوێنێک و لە ماڵی هەر کەسێک بمێنێتەوە ئەو کەسەش دەبێتە تۆمەتبارو فەرمانی گرتنی بۆ دەردەچێت.”

ئەوەش دوای ئەوە هات کە دوینێ رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی لە رونكردنەوەیەكدا وتی”پارێزەرەکەم لە بەردەم  دادگا ئامادەبو سەبارەت بە فەرمانی گرتنی بەندە کە کەسێک سکاڵای لەسەرم تۆمار کردبو، دوای خستنەڕوی بەڵگەکان دادوەری بەڕێز بریاری دا فەرمانی گرتنەکەم ھەڵوەشێنێتەوە.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button