شیرین ئامێدی بە بێ ئەوەی وەزیر بووبێت بە پلەی وەزیر خانەنشین کراوە

لڤین:
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی کە وتی گەنجی ئێمە بەکارهێنەرە خۆی بە بێ ئەوەی وەزیر بووبێت بە پلەی وەزیری خانەنشین کراوە.
شیرین ئامێدی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی “گەنجی ئێمە موستەهلکە، حەزی لە ئیش نییە، هەموو بیانییەکانن لێرە ئیش دەکەن، گەنجی ئێمە لە ڕیستۆرانت کار ناکات، فێری موچە بووە”.
لەبەرامبەر قسەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بەبێ ئەوەی وەزیر بێت بەوەزیر خانەنشینیان کردوو ساڵانێکە مانگی شەش ملیۆن دینار وەردەگرێت! ئێستا ڕەخنە لە گەنجان دەگرێت کە ئیشکەرنین.
ئەو پەرلەمانتارە نزیکەی ٣٢٠ ھەزار دەرچوی زانکۆ ھەیە! دەتەوێت ھەمووی ئیشی پاککەرەوە بکات! زەمینە بۆ چەند کارگەی گەورەو پرۆژەی کشتوکاڵی و گەشتیاری دروستبوە تاوەکو خەڵک کار نەکات!
هاوکات ئەو پەرلەمانتارە بەڵگەنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا ئاماژە بە فەرمانی تایبەت کراوە بۆ پێدانی موچە لە ساڵی ٢٠١٢دا.