نوسینگەی ئەدهەم بارزانی لەبارەی موختارەکەی هەولێر رونکردنەوە دەدات

لڤین:

ئەدهەم بارزانى رونکردنەوە دەدات لەسەر بڵاوبوونەوەى وێنەیەکى لەگەڵ موختارەکەى هەولێر کە قسەی بەخەڵکی هەولیر وت و هێرشی کردە سەر رۆژنامەنووسان

نوسینگەى ئەدهەم بارزانى لەرونکردنەویەکدا لە بارەی وێنەیەکی لەگەڵ موختارە جنێودەر و هێرشبەرەکەی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دەڵێت، ئەو کەسە وەکو هەزاران کەسی دیکە سەردانی ئەدهەم بارزانى کردووە و داوای وێنە گرتنى لێکردووە، ئەویش بەشێوەیەکی ئاسایی وێنەی لەگەڵ گرتووە.

نوسینگەکەی بارزانی دەشڵێت “ئەوەی ئاسایی نییە ئەوەیە، ئەو کەسە وێنەکە بڵاو دەکاتەوە و خەڵکی هەولێر بە درۆزن و ئاژاوەگێڕ ناو دەبات”.

 ئەدهەم بارزانى کە ئێستا وەک پارتی مامەڵە ناکات جەختیکردووەتەوە، قسەکانیی سەرکۆنه‌ دەکات، خەڵکی هەولێر زۆر لەوە گەورەترن،‎ کە ئەو بەم شێوەیە وەسفیان دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button