عومەر ئیلخانی زادە داوایەکی ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

لڤین:
سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رایگەیاند کە ئێران بە حزبە کوردیەکانی هەرێمی کوردستانی وتووە یان چەک بکرێن یان دوور بخرێنەوە لە ناوچە سنوریەکان.
عومەر ئیلخانی زادە، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: دوای هاتنه سه‌رکاری (ڕه‌ئیسی) بۆ لێدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، گومانێک نییه له‌عێراقیش هه‌وڵده‌دات که ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کز و لاواز بکات تائێستاش له‌و بابه‌ته‌وه هیچ درێغیه‌کی نه‌کردووه له تیرۆر و کوشتار و کاری دزێوه‌وه بیگره ئێران کردویه‌تی هه‌تا فشاری سیاسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و بۆ سه‌ر عێراق.
سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەوەشی وت” ئێمه پێشوتر له‌لایه‌ن حیزبه‌سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه پێیان وتین داخوازی ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه گوشار بۆ ئێوه بێنین یان چه‌ک بکرێن یان دور بخرێنه‌وه له سنوره‌کان، دیاره ئه‌وان نه‌چونه‌ته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چونکه کورد له هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکات وه‌ک ئه‌وه وایه به‌ته‌شوێ له‌ڕیشه‌ی خۆی بدات، ئێمه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی کوردستان‌مان له‌به‌رچاو گرتووه، ئێمه که له‌هه‌موو کۆسپ و که‌ند و گرفته‌کانی ئه‌و گه‌له‌دا له هه‌رێمی کوردستان به‌شداریمان کردووه و پشتیوان بووین له کاتی سه‌ختیدا”.
ئەو جەختیکردەوە” تائێستا چه‌ک نه‌کراوین هه‌رئێستاش هێزمان له سنوره‌کان هه‌یه دیاره هه‌موو هێزه‌که‌مان له‌وێ نییه به‌شێک له‌باره‌گاکانمان له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا له‌وێشه‌وه ئێمه کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کداری ناکه‌ین، ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی هێزی ئێمه له‌ناوه‌وه‌ی کوردستاندا واته له‌ناو خه‌ڵکی کوردستاندایه.”
سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان وەک لایەنە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان ناکەونە ژێڕ فشاری ئێران وتیشی “نه‌خێر ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و داواکاری و فشارانه قبوڵ ناکه‌ین، وه ڕوو ده‌که‌ینه هه‌موو گه‌لی کورد ڕووده‌که‌ینه هه‌موو دنیا، له‌په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان که‌ڵک وه‌رده‌گرین، حکومه‌تی ئێرانیش له‌و ئاسته‌دا نابینم که ئێستا بتوانێت ئه‌و کاره بکات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و گوشارانه و له‌و کێشانه‌ی که هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئه‌وه ئه‌وانن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیان له سوریا و له عێراق و له لوبنان که‌م ببێته‌وه”.
عومەری ئیلخانی زادە راشیگەیاند “ئێمه چالاکی نیزامی- سه‌ربازیمان ڕاگرتووه، چه‌ندین جاریشه ئه‌وه ده‌وترێت، ئه‌گه‌ر چالاکیه‌کیشمان هه‌بووبێت له‌ناوه‌وه بووه، ئێمه له خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌ک (کۆمه‌ڵه) یه‌کجاریش نه‌چووین له‌سه‌ر سنور بۆنموونه پایه‌گا- باره‌گا و داموده‌زگاکانی ئێران کۆبکه‌ینه‌وه و لێیان بده‌ین خۆمان ڕه‌چاوی ئه‌وه‌مان کردووه.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21