حەوت تاوەری کارەبا تەقێندرانەوە

لڤین:

حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکوک تەقێندرانەوە، کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکور دەڵێت، تاوەرەکان بە بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە.

کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور رایگەیاند “هێڵی گواستنەوەی کارەبا 400 کەیڤی لە کەرکوک رووبەڕووی کارێکی تێکدەرانە بووەتەوە” بە هۆیەوە کارەبای ناوچەکانی باشووری کەرکوک بڕاوە.

لە ماوەی هەفتەی رابردوو نزیکەی ٣٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە کەرکوک، سەلاحەدین و نەینەوا تەقێندراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button