سەمیر هەورامی: لە دوینێوە هیچ یاسا شکێنیەک لە دەروازە سنوریەکان ئەنجام نەردراوە

لڤین:
وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ھیچ یاسا شكێنێیەك لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ئەنجام نەدراوە لە دەروازە سنوریەکان.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هەنگاوی کرداری بۆ رێگریکردن لەقاچاخچێتی دەروازە سنورییەکان گیرایەبەر
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی ھەرێم لەدەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر بكرێن، لەدوێنێوە ھێزەكە دەستبەکاربوون.
هەورامی وتیشی: پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و خودی قوباد تاڵەبانی بەردەوام لەسەر خەتە لەگەڵ ھێزەكانی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر بۆ ئەوەی رێگری تەواو بكرێت لەھەر یاسا شكێنییەك كە ئەگەری روودانی ھەبێت.
راشیگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو و بەهۆی ئەو هێزانەوە ھیچ جۆرە كارێكی نایاسایی ئەنجام نەدراوە و ھێزەكانی ئاسایش و ھێزەكانی تری دەروازەكان توانیویانە رێگریی تەواو بكەن لەهەر هەوڵێكی قاچاخچێتی.
ئەوەشی ئاشکراکرد، ھێزەكانی ئاسایش بەردەوام دەبن لەئەرکەکانیان و لەدەروازەكان دەمێننەوە، ئەمە ھەنگاوێكی گرنگە بەئاڕاستەی چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.