مەرجەکانی بردنی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران چییە؟

لڤین:
کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، مه‌رج و رێنماییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاوكرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت به‌ئۆتۆمبێلی خۆیان سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، به‌مه‌به‌ستی دانانی رێكار و میكانیزمێكی گونجاو تا گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به ئاسانی بتوانن به ئۆتۆمبێله‌كانی تایبه‌تی خۆیان هاتووچۆی وڵاتی ئێران بكه‌ن، له دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه و گفت‌وگو كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه هاوڵاتیان ده‌توانن به‌ئۆتۆمبێلی خۆیان گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
رێكاره‌كانی گه‌شتكردن بۆ ئێران به‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت:
یه‌كه‌م: پێویست ناكات هیچ گه‌شتیارێك سه‌ردانی كۆمپانیای (شه‌و و رۆژ ) بكات.
دوه‌م: پێویسته ده‌فته‌ری رێگه‌پێدانی گومرگی (دفتر رخصه تجوال السیارات كمرك)یان پێ بێت.
سێیه‌م: پێویسته مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت.
چواره‌م: پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به ناوی خودی گه‌شتیاره‌كه بێت.
پێنجه‌م: هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت كه‌متر له 10 رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویست به وه‌رگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاك) ناكات.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت زیاتر له 10 رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویسته تابلۆی ئێرانی (پلاك ) وه‌ربگیرێت.
حه‌وته‌م: چونی گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئێران به ته‌نیا به رۆژ ده‌بێت و به شه‌و نابێت.
هه‌شته‌م: له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی 24 كاتژمێرییه.
نۆیه‌م: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه زیادتر له 10 رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆیان له ئێران ده‌مێننه‌وه به ته‌نیا رۆژی هه‌ینی له به پشو و له به‌ر بابه‌تی وه‌رگرتنی پلاك ناتوانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
ده‌یه‌م: رسوماتی دڵنیایی (بیمه) و ده‌سته‌به‌ری (ضمان) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له ناو گومرگی ئێران‌دا كه‌متر له 105 (سه‌د و پێنج) دۆلاری ئه‌مریكییه.
یازده‌هه‌م: گه‌شتیارانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیادتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ( به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ) بكه‌ن.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان:
07504459178
07504643929
07504736672
07507943539