بافڵ تاڵەبانی: ناهێڵین ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت و مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن

هاوسەرۆکی یەکێتیی سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و ڕایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک نایەڵن ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت و مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن.
بافڵ تاڵەبانی، سەردانی سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و ئاماژەی بەوەكرد، بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن.
ئەو جەختیكردووەتەوە، بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵن ئەو هێزانە تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن و دەڵێت: ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە.