هێزی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە دەروازە سنوریەکان جێگیر دەکرێن

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بڕیاریدا ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیربکرێن.
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی لە سبەینێوە جێگیرکردنی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی سلێمانی بۆ بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکی لە چەند خاڵێکی سنوری و گومرکی سنوری سلێمانی جیگیر دەکرێن.
ئەوەشلە کاتێکدایە کە لە رۆژی ٧ی کانونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە راسپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن، بۆ رێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ئەو بڕیارەی ئەو کاتەی ئەنجومەنی وەزیران “ئەو ھێزە ھاوبەشە، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی”.