فواد حسێن بۆ بانگهێشتکردنی ئەردۆغان چووە تورکیا

لڤین:

وەزیری دەرەوەی عێراق، بانگھێشتنامەیەکی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، گەیاندە ئەردۆغان بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بکات.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بانگھێشتنامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، گەیاندووەتە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغداد ئەنجام بدرێت.

دوای کۆبونەوەی فواد حسین لەگەڵ ئەردۆغان، بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆبونەوەیەدا باس لە ژمارەیەک پرسی گرنگ کراوە لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و رەوشی ناوچەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button