هاوپەیمانی کوردستان بە بەشداری قوباد تاڵەبانی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا

لڤین:

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان سێیەم کۆبوونەوەی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامدا بە مەبەستی ئامادەکاریەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، لیژنەی باڵای هاوپەیمانێتییەکە سێیەم کۆبوونەوەی خۆی  لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامدا و تیایدا ئامادەکارییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و گرنگی کاری پێکەویی تاوتوێکران.

هاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێکهێندراوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button