لە رانیە کچیک زێڕنگەرێک هەڵدەخەڵەتێنێت

لڤین:

کچێک فێڵ لە زێرنگەریک دەکات و دوای نزیکەی حەوت مانگ لە فڵێەکەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. 

پۆلیسی راپەرین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەبەرواری ١٣ /١/ ٢٠٢١ هاوڵاتیەک کە کاری نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتوون بووە لە سنوری ئیدارەی سۆران و دانیشتوی ئیدارەی سۆرانە، سکاڵای تۆمار کرد و بە پۆلیسی ڕایگەیاند کە لەسەر داوای کچێک لە شاری ڕانیە لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین پشتێنێکی ئاڵتوونی بە بڕی ٢٦ مسقاڵ و عەیار ٢١ ی لە سنوری ئیدارەی سۆران بۆ کچەکە هێناوەتە شاری ڕانیە، بەڵام کچەکە فێڵی لێکردووە و پشتێنەکەی لێگۆڕیوە.

بە گویرەی راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین “کچەکە داوای لە نوێنەرەکە کردووە کە پشتێنە ئاڵتونەکە لە نزیک نۆرینگەکانی شاری ڕانیە لە شوێنێکی جیا تاقی بکاتەوە، لەو کاتەدا کچەکە پشتێنێکی ساختەی هاوشێوەی پشتێنە ئاڵتونەکەی لا بووە و هەر ئەوکات نوێنەرەکەی هەڵخەڵەتاندووە و پشتێنە ساختەکەی لەجیاتی پشتێنە ئاڵتونەکە داوە بە نوێنەری زێڕەنگرەکە و پشتێنە ئاڵتونەکەشی لای خۆی گل داوەتەوە و پێی وتووە لەکڕینی پشتێنەکە پەشیمان بۆتەوە”.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردووە نوێنەری ئاتون فرۆشیەکە پێش ئەوەی لە رانیە دەربچێت هەستی کردوە بە فێڵەکە و بۆیە سکاڵای تۆمار کردووە، نوینەرەکە بە پۆلیسی وتووە کە کچەکە ناناسێت و هیچ زانیاریەکی لەسەر نیە.

پۆلیس روونیکردووەتەوە “دوای زیاتر لە ٧ مانگ بەسەر کێشەکەدا، لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری و بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی ڕانیە بەسوود وەرگرتن لە زانیاری ورد و بەدواداچوون لەسەر دۆزینەوەی ناسنامەی کچەکە، لە بەرواری ٢ /٨ / ٢٠٢١ کچەکە دەستگیرکرا. ”

لە بارەی ناسنامەی کچەکەوە پۆس دەڵێت “کچەکە بەناوی (م،ف،ع) تەمەنی ٣٤ ساڵە و دانیشتوی شاری ڕانیەیە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەی کە نوێنەری زێڕنگرەکەی هەڵخەڵتاندوە و بەمەبەست داوای پشتێنەیەکی ئاڵتونی کردوە و پێشوەخت دانەیەکی ساختەی لەسەر هەمان شێوە لای خۆی ئامادە کردبوو”.

بە ووتەی خۆی کچەکە دوای ١٥ ڕۆژ بەسەر تاوانی هەڵخەڵەتاندنەکە پشتێنە ئاڵتونەکەی بە کەمتر لە بەهای خۆی فرۆشتووە بە زێڕەنگرێکی شاری ڕانیە. ئێستا کچەکە بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button