سەرۆکی نوێی ئێران: پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەین

لڤین:
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران رایگەیاند،حەشدی شەعبی بووە بەپشتیوانێکی گەورەی ئاسایشی عێراق و بەرەوپێشبردنی، بڕیاری مەرجەعیەت بۆ پێکهێنانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کارێکی دانایانە بوو.
ئیبراهیم رەئیسی، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند “بڕیاری مەرجەعیەت بۆ پێکهێنانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کارێکی دانایانە و زیرەکانە بوو و بەهۆیەوە ئارامی و ئاسایشی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران تیشی: لەقۆناغی داهاتووشدا ئێمە بەردەوام پشتیوانی هێزەکانی عێراق دەکەین بەشیعە و سونەوە، بەتایبەتیش هێزەکانی حەشدی شەعبی کە پشتیوانێکی گەورەن بۆ ئاسایشی عێراق و بەرەوپێشبردنی.