ئه‌ردۆغان: له‌ 214 ئاگر 202یان كۆنترۆڵ كراون

لڤین:

سه‌رۆک كۆماری توركیا، ئاشكرایكرد له‌ كۆی 214 ئاگر له‌ 46 پارێزگای وڵاته‌كه‌ی، 202یان كۆنترۆڵ كراونلە هەموو رێگاکانەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنین.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، له‌باره‌ی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند: هه‌وڵه‌كانمان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان، له‌ وشكانی و ئاسمانه‌وه‌ به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ین و درێژه‌ پێده‌ده‌ین. هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته‌ بیابان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كاره‌كاندا 18 فڕۆكه‌، 850 ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن و تانكه‌ر، 57 هێلیكۆپته‌ر، 150 ئۆتۆمبێلی كار، نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و پێنج هه‌زار و 250كارمه‌ند به‌شدارن.

سه‌رۆک كۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه‌ تا ئێستا توانیویانە  “له‌ كۆی 214 ئاگر له‌ 46 پارێزگا، 202یان كۆنترۆڵ كراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button