ئەو ١٢ بارهەڵگرە قاچاخەی لە کفری دەستیان بەسەرداگیرابوو ١٠یان بەردران

لڤین:
ئەو ١٢ بار هەڵگرەی لە هەفتەی رابردوو لە کفری دەستی بەسەرداگیرابوو ١٠ بارهەڵگریان بەردراون و تەنها دوو بارهەڵگریان ماونەتەوە کە دەستیان بەسەرداگیرابێت.
رۆژی یەکی ئەم مانگە بەڕێوبەری پۆلیسی کفری، دەستبەسەراگرتنی ١٢ باری جگەرە و دەرمانی لە بازگەی نەوجول/ چوار ریانی قادرکەرەم راگەیاند کە ١١ باریان جگەرە و بارێکیان دەرمانی پزیشکی بووە و لە سلێمانیەوە بەرەو ناوەڕاستی عێراق رۆشتون و ھیچ مۆڵەت و بەڵگەنامەیەکی فەرمییان نەبووە.
لەبارەیەوە دابان محەمەد، ئەندامی پارلەمانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاندووە: ئەو بارانە کە ١٠ باری جگەرە و ٢ باری دەرمانی پزیشکی بوون ١٠ دانەیان کە بارە جگەرەکانن بەردراون.
دابان محەمەد، لەبارەی بەردانی ئەو بارانەوە وتی “لەداخلکردنی بارەکان و تا ئازادکردنیان دەستی کەسانێکی باڵایان لە پشتە”.