هاوسەرۆکی یەکێتی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵای دابینکرد

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاریدا موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لەسەر بودجەی حزبەکەی دابین بکات.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی بڕیاریداوە موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دابین بکات کە ئیدارەی گەرمیان داوای کردبوو.

ئەو بودجەیەی کە داواکراوە بۆ کارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی قەڵا کە تایبەتە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ھەر مانگێک ٥٧ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت.

ئەوەش لە کاتیکدایە کە پێشتر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی ئەو حزبە، بڕێک پارەی بۆ کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیە تەرخان کرد بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button