ڕانیە دوو کەس لەسەر دزینی ماتۆری بەلەم دەستگیرکران

لڤین:  

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە دوای سکاڵای خاوەن بەلەمێک لە ١٧ /٧ /٢٠٢١ بەڵام دوێنێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ٢ تۆمەتبار دەستگیر کران.

پۆلیس راشیگەیاند:  لەدوای لێکۆڵینەوە ئەو دوو کەسەدا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا کە هەستاوان بەدزینی ٣ ماتۆرەکە. وە لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستیشگیرا بەسەر هەرسێ ماتۆرەکە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەسی روونکردووەتەوە، هەر دوو تۆمەتباریش کە تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button