پۆلیسی کەربەلا: تۆمەتبارێکمان لەهەولێر دەستگیرکرد

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەربەلا ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی چەندین كاری دزی ئەنجامداوە، تۆمەتبارێك هەڵاتبوو بۆشاری هەولێر و هەر لەوێش دەستگیر كراوە.

پۆلیسی كەربەلا بڵاویكردەوە، دوای ئەوە كەسێك چەندین ماڵی لە قەزای هندیە بڕیبوو، لە رێگەی كامێراكانی چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان، توانرا دزەكە ئاشكرا بكرێت.

پۆلیسی کەربەلا ئەوەشی ئاشکرا کردووە زانرا كەسەكە هەڵاتووە بۆ هەرێمی كوردستان و چووەتە شاری هەولێر، دواتر تیمی كار چوونەتە هەرێم و دوای چاودێرییەكی چڕ بۆسەیەك بۆ تۆمەتبارەكە دانراوە و دەستگیر كراوە.

پۆلیسی كەربەلا ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبارەكە 11 هەزار و 400 دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی و چەندین پارچە خشڵ و زێڕی دزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button