سوپای ئەمریکا بنکە سەربازیەکەی لە هەولێر دەگوازێتەوە بۆ کوەیت

لڤین:
سوپای ئەمریکا لەگەورەترین بنکەی سەربازیی خۆی لەهەرێمی کوردستان دەکشێتەوە و بنكهكه بۆ كوهیت دهگوازێتهوه.
ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لەقاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە تاکۆتایی ئەمساڵ جگە لەڕاهێنەرە ئەمریکییەکان ئەویش لەسەر داوای عێراقو بەژمارەیەکی سنوردار، هیچ هێزێکی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق نامێنێت.
ڕۆژنامەکە ئاشکراکردوە: ئەمریکا بنکە سەربازییەکەی خۆی لەئەنبار کە عەین ئەسەدە بۆ ئوردن دەگوازێتەوە، ئامانج لەوکارەش پاراستنی زیاتری ئیسرائیلە کە هاوسنوری ئوردنە. بنکەی سەربازیی هەریر کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لەهەرێمی کوردستان، بۆ کوەیت دەگوازێتەوە.