کامێراکانی هاتووچۆ دەدرێتە کەرتی تایبەت

لڤین:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات حکومەتی هەریم دەیەوێت کامێرا چاودێریەکانی تیژڕەوی بداتە کەرتی تایبەت.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی وکردستان بڵاویکردەوە “سەرەتا کامێرای ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و دواتر ھەموو کوردستان دەدرێتە کەرتی تایبەت”.
ئەو پەرلەمانتارە لە بە دواداچونێکیدا پرسیاری ئەوەی بۆ دروستبووە ئایا حکومەت ناتوانێت کامێرای ھاتووچۆ لە شەقامەکان جێگیربکات و ئیدارەی بدات؟ ئایا ئەو پارانەی لە ڕابردودا تەرخانکران بۆ کڕینی کامێرا چی بەسەرھات؟
عەلی دەشلێت: فەلسەفەی کامێرای ھاتووچۆ بۆ کەمکردنەوەی تیژڕەویە بەسزادان، نەک دۆزینەوەی قازانج بۆ کۆمپانیایەک.
بەبیریشی دەهێنێتەوە کە لە ڕابردودا چەندین خزمەتگوزاری کە ئەرکی حکومەت بوو، درایە کەرتی تایبەت، خاڵی سنوری و عەریزە نوسین و کۆکردنەوەی کرێی تابلۆی بازرگانی و خاشاک …. ھتد! ئێستا بەرەو ئەوە دەچێت سزای سەرپێچیش بدرێتە کەرتی تایبەت!