جەمیل هەورامی: کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی لەسەر دەسەڵاتە

لڤین:

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان رایگەیاند، کێشەکانی ناوخۆی یەکێتیلەسەر دەسەڵاتە و هاوکاری کردنی لاهور شێخ جەنگی خەڵکی دیکەی نیگەران کردووە.  

جەمیل هەورامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتی باسی لە دۆخی ناوخۆی حزبکەی کرد و رایگەیاند: کێشەکانی ناو یەکێتی لەسەر دەسەڵاتە نەک چاکسازيی.

ئەو باسی لە کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەی کرد وتی: پارتى و یەکێتى دەیانەوێت رێککەوتنامەى ستراتیژى ببوژێننەوە رەنگە کاک لاهور رێگر بووبێت لەو رێگایە.

ئەو جگە لەو هۆکارە ئاشکراشیکرد: لاهور زۆر بەرگریی لە پەکەکە و پەیەدە دەکرد، ئەو ئەمریکییەکانى لەگەڵ پەیەدە گەیاندووە بە یەک، چەندین جار چەکى بۆ بردوون، چەکى هێناوە ناردوویەتى بۆ پەکەکە، بەوە تۆمەتبار دەکرێت دۆستێکى نزیکى پەکەکەیە هەر واش بووە، بەڵام دەبوو ئەمکارە ئەگەر هێز و خەڵکی نیگەران کردووە ئاگادار بکرایەتەوە.

هەورامی وتیشی: ئەگەر مام جەلال لە ژیاندا بووایە ئەم کێشانە هەر دروست نەدەبوو، ئەم کێشانە زۆر زیانى یەکێتى تێدایە.

ئاشکراشی کرد بۆ نێوەندگیریی چووەتە لاى هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی بەڵام وەک خۆی دەڵێت بۆم دەرکەوت سودى نییە ئاسنى سارد کوتانە.

ئاماژەی بەوەسکردووە ئەو شتانەى دەوترێت ناتوانرێت بسەلمێندرێت، تەنها قسەیە، دەبێت بە بەڵگە بسەلمێندرێت. ئاماژەی بەوەشکرا وڵاتانى هەرێمى و لایەنى کوردیش رۆڵیان  هەیە لە تێکدانى دۆخى یەکێتى.

ئەو نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە هەڵبژاردن لە پێ هەریمی کوردستانە و رایگەیاند  مانگى ١٠ هەڵبژاردنە کێ دەتوانێت بچێت داوا لە خەڵک بکات بڵێت دەنگم بدەرێ.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button