سەفین دزەیی هۆکاری بەشداری نەکردنی مەسرور بارزانی لە مەراسیمەکەی ئێران ئاشکرا دەکات

لڤین:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بانگهێشتی فەرمی بۆ مەسرور بارزانی هاتووە تا بەشداری بکات لە مەراسمی دەستبەکاروونی سەرۆکی نویی ئێران بەڵان بە هۆی کاری دیکەوە ناتوانێت بەشداری بکات.
سەفین دزەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: به‌هۆی هه‌ندێک به‌رنامه‌ی پێشوه‌ختی تر سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ناتوانێت به‌شدار بێت لە مەراسمی دەستبەکار بونی سەرۆکی نویی ئێران کە بانگهێشتی فەرمی بۆ هاتووە.
ئەو دەشڵێت: به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌شدار ده‌بن، وه شاندێکی حکومیش له چه‌ند وه‌زیرێکی به‌ڕێز له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده به‌شدار ده‌بن.
دەربارەی بەشداریکردنی بەرپرسانی عێراقی و هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی وتی” به‌شداریکردنی عێراق یاخود به‌رپرسانی عێراق وه‌کو سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسانی تری عێراقی له‌نێوان ئه‌وانه‌شدا هه‌رێمی کوردستانیش به‌شتێکی ئاسایی ده‌بینرێت، به‌شداریکردنیشیان له‌و ڕێوڕه‌سمه له‌ئاستێکی به‌رزی هه‌رێم ده‌لاله‌ته له‌و بایه‌خدانەی ئێران به پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و دۆستایه‌تیه دێرینه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بووه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت که هه‌رێمی کوردستان له هاوکێشه سیاسیه‌که‌ی ناوچه‌که‌دا جێگه‌یه‌کی خۆی هه‌یه.”
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم وتیشی “ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی که له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کراوه چ به موشه‌ک و چ به درۆن جێی نیگه‌رانی هه‌موولایه‌کمانه و پێویسته جێی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌ک بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و لیژنه هاوبه‌شانه‌ی که له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد پێکهاتووه بۆ به‌دواداچوون و به مه‌لموسی دیاریکردنی لایه‌نه‌کان هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی شوێن یاخود ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌به‌رده‌ست بووه سه‌باره‌ت به که‌سانێک که له‌پشته‌وه بوون، ئه‌و زانیاریانه هه‌یه به‌ڵام پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.”
ئاماژەی بەوەشکرد “ئه‌و سه‌ردانه پڕۆتۆکۆلییه بۆ به‌شداریکردن له مه‌راسیمێکی دیاریکراو باوه‌ڕناکه‌م هیچ ده‌رفه‌تێک هه‌بێت بۆ باسکردنی بابه‌تی تر، هه‌رچه‌نده هاتووچۆ هه‌یه شاندی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌پێچه‌وانه‌ش شاندی هه‌رێمی کوردستانیش بۆ ئێران له میانه‌ی ئه‌و شاندانه ئه‌و نیگه‌رانیه و یاخود هه‌ر نیگه‌رانیه‌کی بواری تریش هه‌بێت ده‌کرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت”.