حکومەتی هەرێم وەڵامی پەرلەمانتاریکی پێشووی عێراق دەداتەوە

لڤین:

حکومەتی هەریم وەڵامی پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: تۆمەتێکی کوێرانەی خستووەتە پاڵ هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانێکی حاکم زاملی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەداتەوە کە وتوبوی “هێڵێكی تیرۆریستی له‌ توركیاوه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌ولێر و پاشان كه‌ركووك و به‌ره‌و دیاله‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت”.

حکومەتی هەریمو ئەو قسانەی زاملی بە  تۆمەتێکی کوێرانە ناو دەبات و دەشڵێت “ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیمان لەم جۆرە لێدوانانە، کە نەک هیچ سوودێکیان نییە بەڵکو هۆکاریشن بۆ لێکدوورکەوتنەوە و نەمانی متمانەی لایەنە عێراقییەکان”.

حکومەتی هەریم راشیگەیاندووە “هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بووە و  لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان”.

ئەوەشی وتووە “ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر کەموکورییەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی دیکەی عێراق، و باشتر وایە لە جیاتی تۆمەتهەڵبەستن بۆ یەکتری، هەموو لایەک توانا و کۆششیان یەکخەن لە پێناو ئاسایش و ئارامی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button