داوای کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بە بێ ئامادەبونی هاوسەرۆکان دەکرێت

لڤین:

پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوا لە سەرکردایەتی حزبەکەی دەکات، کۆبونەوەی نائاسایی سەرکردایەتی ئەنجام بدەن و تیادا هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە بەشداری نەکەن.

بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکی کراوەدا بۆ فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە چەند داوا و پێشنیارێک دەکات.

بەختیار شاوەیس دەڵێت “بانگهێشتی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکەن ، بەبێ ئامادەبوونی هاوسەرۆکان. کات و شوێن دیاری بکرێت”.

 

دەقی نامەکە:

 

نامەیەک بەکراوەی بۆ هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد

هەڤاڵی بەرێز…

بەگرنگی دەزانم لەرێگەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە ئەم نامەیە بۆ هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرێز ئاراستە بکەم

لەدوای رووداوەکانی ٨ی تەمموزەوە، هەموو یەکێتیەکی دڵسۆز وەک چۆن دەستی لەسەر دڵیەتی بۆ ئایندەی حیزبەکەی. بەهەمان شێوە پرسیارێکی جەوهەری مێشک و ئەندێشەی داگیرکردوە بەوەی کەئایا ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەکوێن؟ ئەم بێدەنگیەی ئەندامانی سەرکردایەتی لای هەندێک بەهێندەی سوتانی جەرگی ئەو دایکە شەهیدە وابوە کە تائێستایش شەوان لەخەونیدا کورەشەهیدەکەی دەستی لەمل کردوە و لەئامێزی گرتوە، بەڵام کەرۆژ دەبێتەوە هەرچی دەکات ئەو خەونە دووبارە نابێتەوە

دیارە هەر لەسەرەتای رووداوەکانەوە ، سەرکردایەتی هەوڵتاندا کە کۆبونەوە بکرێ و لەناوخۆدا کێشەکان چارەسەر بکەن. بەڵام دەوترا کەئەمە کێشەیەکی خێزانیەو ئێمە ئامۆزاین و تداخول مەکەن و خۆمان چارەی دەکەین و بەمەش ئەو هەوڵانە لەبار بران

یان هەندێک بیرورا هەبوون کە گوایە بەکۆبونەوەی سەرکردایەتی مەترسی هەیە کە کێشەکان قوڵبنەوە

بەڵام ئێستا هەموو شت دەرکەوت کێشەکان خێزانی نین، خراپتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا قوڵبونەتەوە و گەشتوەتە سەر ئەوەی کە هەرەشەی هێز و جوڵاندنی کەیسی دادگا و ناشرینکردنی کەسایەتی دەبێتە سیمای ناسەرەوەی ئەوانەی کە لەشوێنی کورسیەکەی مام جەلال دانیشتوون

هەڤاڵانی بەڕێز…

ئەرێ بەریشی کێ رەوایە ، ئەمانەتی مام و چەپکە گوڵەکەی مام بەم شێوەیەی لێبێت؟  ئەی هەموان کەلە ٦/١ یان ١٠/٣ دەچوینە سەر گۆرەکەی پەیمان و بەڵێنمان ئەمە بوو بۆی؟ ئەی هەموان کەلەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و لەناو جەماوەر کاتێک هاوارمان دەکرد ( ئەگەر سەفین لەبن بێت یەکێتیی لەبن نایەت) باشە ئێستا چۆن و بەچ روویەکەوە بچینە ناویان و داوا بکەین حیزبەکەمان لەنەمان بپارێزن لەکاتێکدا کەخۆمان بوینەتە گەورەترین خۆرەی رێبازەکەی مام جەلال

هەڤاڵانی سەرکردایەتی…

بەندە نە ئامۆژگاریتان دەکەم، نە لەرووی حیزبیەوە ئەو مافەیش بەخۆم دەدەم، چونکە ئێوە وەک پرەنسیپی حیزب و بەپلە لەئێمە لەپێشترن. کەواتە هەر ئەمەیشە واتان لێدەکات کە لەئێمە و جەماوەر و دەنگدەری یەکێتیی بەرپرسیارانەتر بن، هەم بەرامبەر بەمێژووی یەکێتیی و خوێنی شەهیدەکانی ، هەم بەرامبەر ئایندەی یەکێتیی و دەستکەوتەکانی.

بەڵام وەک ئەندامێکی متەوازعی یەکێتیی و وەک هەڵبژێرراوێکی کۆنگرەی سێ کەماوەی ١٠ ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دوو خول لەسەر یەک هەڵبژێرراوی دەنگدەری یەکێتیی بوم بۆ پەرلەمانی عیراق. بەم حوکمانە و وەک بیرخستنەوەیەک دەڵێم لەم دۆخەدا کەس براوە نیە. ئەو لایەی کە دەسەڵات و هێز ی هەیە بەهەمان چەشن وەک لاکەی تر بێدەسەڵات و بێهێزە ، بەڵام لەکۆتایی یەکێتیی بەرەو کوێ؟

ئەو لایەی کە دەڵێ چاکسازی دەکەم و شۆڕش دژ بەگەندەڵکاران دەکەم ، لەکۆتایی هەر وەک ئەو لایەیە کە دەڵێ ئینقلاب کراوە، بەڵام لەم نێوەندەدا یەک شت دەسوتێ کەئەویش ناوی یەکێتی یە. لەم جەنگەدا نە دۆڕاو هەیە نەبراوە ، بەڵام تەنها یەک دۆڕاوی ڕاستەقینە هەیە کە ئەویش یەکێتی یە

یەک حەسرەتی گەورە و یەک ئازاری کوشندە و یەک شکستی ئەبەدی دەبێتە دوا مەنزڵگای کۆتایی ئەم دۆخە ، کەئەوانیش حەسرەتی گەورەی دایکی شەهیدان و ئازاری کوشندەی پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر و رێکخستنەکان و شکستە ئەبەدیەکەش شکستی مێژوویی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەبێت

کاک فەریدی ئازیز ، هەڤاڵانی سەرکردایەتی…

بەگۆری مام جەلال، بەگۆری ئارامی جوانەمەرگی برام سوێند دەخۆم کەتائەم ماوەیەیش هەندێک رۆژانی هەینی ئەو دوو گۆرەم بەسەرکردوەتەوە. ئەم پەیامەم بۆهیچ مەبەستێک و مەرامێکی شەخسی و بۆ خۆدەرخستن و بۆ پاڵپشتی ئەم و ئەو نیە، بەڵکو وەک خۆتان لەقسەکانی دوێنێ وتان کەیەکێتیی لەدۆخێکی تەواو دژواردایە. هەربۆیە ئێوە کەئەندامی سەرکردایەتین ئیتر کاتیەتی و لەمەزیاتر تەحەمول ناکرێ و هەرهیچ نەبێ با لەسەر وەختی سەرکردایەتیکردنی ئێوەدا چارەنووسی زیاتر لە( ٢٠ ) هەزار شەهید و هەزاران بریندار و کەمئەندام و دەریایەک لەگیانبازی و تێکۆشان و قوربانیدان بەهەدەر نەچێ و هەروەها ئێستا ئێوە هەربەتەنها بەپێی پەیرەو و پرۆگرام ئەندامی سەرکردایەتی نین، بەڵکو لەمەش زیاتر بەپێی یاسا و لەچوارچێوەی (قانون الاحزاب السیاسیة) کەلەعیراقدا کاری پێدەکرێ متمانەتان وەرگرتوە و توانا و دەسەڵاتتان هەیە.

لەم روانگەوە پێشنیار بۆ ئێوەی بەرێز لەئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەم؛

١- وەک سکرتاریەت بانگهێشتی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بکەن ، بەبێ ئامادەبوونی هاوسەرۆکان. کات و شوێن دیاری بکرێت. خۆ مەرج نیە لەکۆبونەوەکان هەموو ئەندامان ئامادە بن، هاوسەرۆکانیش وەک هەڵبژێرراوی ناو سەرکردایەتی باشترە لەیەکەم کۆبوونەوە ئامادە نەبن

٢- کۆبونەوەکە بەکراوەی بهێڵرێتەوە تا دەگەنە کۆمەڵە بریارێک و ئەنجامێکی دڵخۆشکەر لەم کاتەدا، وەک؛

٣- راگرتنی شەری راگەیاندن لەهەردوولا

٤- راگرتنی جوڵاندنی دادگا لەهەردوو لاوە

٥- تەرکیزکردنی هەموو ئۆرگانەکان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق

٦- هەڵگرتنی کێشەکان بۆدوای هەڵبژاردن. بەڵام لەم ماوەیەدا لیژنەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی دروست بکرێت ، ئەندامانی یاسایی تێدابێت

٧- هەموو کاروبارەکانی ئەم لیژنەیەو لێکۆڵینەوەکانیان تەنها لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی باس بکرێت

٨- لەدوای کۆتایی هەڵبژاردن، بەئامادەبوونی هاوسەرۆکان لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ، ئەنجامی کاری لیژنەکە بخرێتەبەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بریاری راست و دروستی حیزبیانەی لەبارەوە بدرێت

لەگەڵ ڕێزمدا

برات

د.بەختیار شاوەیس

ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button