ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی چی بوو؟

لڤین:

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوێک بڵاو کرایەوە و تیایدا باس لەوە کراوە کە چەند تەوەرێكی بواری حزبی و هەڵبژاردنەكان تاووتوێكران.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەکێتی ئەنجام دراوە و تیایدا “وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلەو یەكێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەكان و دیاریكردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و هێمنی هەرێمی كوردستان بەشاری سلێمانیشەوە” کرا.

لە ابرەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیەوە هیچ زانیاریەک بآڵو نەکراوەتەوە و بەڵام زۆرینەی راگەیەندراوەکە باسی لە هەوڵەکان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی وکردستان کراوە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەكتەب و دەزگاكانی یەكێتیی كراوەتەوە بۆ “بەرەو هەڵمەتێكی پڕ جۆش و خرۆشی پێكەوەیی و دیموكراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا”.

مەكتەبی سیاسی گشت مەكتەب و مەڵبەندەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتیی راسپارد كە هاوشانی ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمانی پەیوەستی میحوەرو بازنەكانی هەڵبژاردن بن، كە ئەركی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە هەموو بازنەكانی هەڵبژاردندا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button