ماسک بەستن لە هەولێر کرایە ناچاری

لڤین:

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یەندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و تیمەکانی راسپارد کە چاودێریان لە شوینە گشتیەکان توندتر بکەن.

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژە بەوەشدەکات، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميه‌ته‌كان و شاره‌وانييه‌كانى راسپێردراون، چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتييه‌كان بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نەبەستبێت، رێكارى یاسایی له‌ به‌رامبه‌ردا بگيرێته‌به‌ر.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:

لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستيى گشتیى شاره‌كه‌مان و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازراوه‌ى كه‌ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و رۆژ لە دوای رۆژ مه‌ترسيیه‌كانى بۆ سه‌رگيانى هاووڵاتييان لە هەڵکشان دایە، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، گه‌يشته‌ ئه‌م بڕيارانه‌ى  خواره‌وه:

يه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بووه‌ته‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر گيانى هاووڵاتييان، بۆيه‌ داوا له‌ هاووڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ين لە پێناو پاراستنی خۆيان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماييه‌ ته‌ندروستييه‌كان بن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك).

دووه‌م/ له‌ ئه‌مڕۆوه‌  ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميه‌ته‌كان و شاره‌وانييه‌كانى راسپاردووه‌، چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتييه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه‌ ئاينييه‌ پيرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه‌، كافتریاكان، سه‌نته‌رى بازاڕ، بازاڕه‌ ميلليه‌كان، ماركێت، مينى ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه‌، هۆڵه‌ وه‌رزشيه‌كان، نۆرينگه‌ و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ پزيشكييه‌كان، سارده‌مه‌نى، چايه‌خانه‌، رێستۆرانتى باخچه‌كان و شوێنه‌كانى هاوشێوه‌يان، شوفێرانى تاكسى، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نه‌به‌ستابێت، رێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگيرێته‌به‌ر.

سێيه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماييه‌ ته‌ندروستييه‌كان و رێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌ده‌ن هيچ هاووڵاتييه‌ك بۆ راييكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته‌ نێو هيچ فه‌رمانگه‌ و دام و ده‌زگايه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕياره‌ بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌يه‌ رووبه‌ڕووى رێكارى ياسايى ده‌بنه‌وه.‌

چواره‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مه‌ترسيه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خێراى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووه‌تەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميه‌ته‌كان و شاره‌وانييه‌كان لە سنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانى لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتييه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ر بۆيه‌ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به‌ تايبه‌تى نه‌به‌ستانى (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.

 

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button