نرخی مه‌دالیاكانی ئۆڵۆمپیاد چه‌نده؟

وەرگیراوە لە فەیسبووکی هەورامان قانع
له ئێستادا به‌شێك له جیهان سه‌رقاڵی ته‌ماشاكردنی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆیه، یاریزانه‌كان هه‌وڵ و توانایه‌كی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له سێ مه‌دالیاكه به‌ده‌ست بێنن. مه‌دالیاكان جگه له به‌ها مه‌عنه‌وییه گه‌وره‌كه‌ی، هه‌ر مه‌دالیایه‌ك به‌هایه‌كی مادییشی هه‌یه كه به پێی تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
تیره‌ی هه‌ر یه‌ك له مه‌دالیا ئاڵتون و زیو و برۆنزه‌كه 85 ملیمه‌تره، ئه‌ستورییه‌كه‌یان له نێوان 7.7 ملیمه‌تر بۆ 12.1 میلیمه‌تره. له ڕاستیدا مه‌دالیا ئاڵتوونییه‌كه له زیوی پوخت/ النقی دروستكراوه و به زێڕ ڕوكه‌شكراوه، كێشی 556 گرامه، له‌و كێشه ته‌نها 6 گرامی زێڕه. مه‌دالیا زیوه‌كه له زیوی پوخت دروستكراوه و كێشی نزیكه‌ی 550 گرامه. هه‌رچی مه‌دالیا برۆنزه‌كه‌یه، كێشی ته‌نها 450 گرامه، له سه‌دا 95 له مس و له سه‌دا 5 له توتیا/ زینك پێكهاتووه.
مه‌دالیا ئاڵتوونییه‌كه به پێی نرخی ئه‌مڕۆ، بایی نزیكه‌ی 800 دۆلاره، مه‌دالیا زیوه‌كه نرخی 450 دۆلاره، مه‌دالیا برۆنزه‌كه نرخی ته‌نها 5 دۆلاره.
له ماوه‌ی پێشوو، مه‌دالیا زیوه‌كه‌ی ئۆلۆمپیاتی ساڵی 1896 له ئه‌سینا، له شاری بۆتسۆن و له زیادكردنێكی ئاشكرادا به 180 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه. مه‌دالیای ئاڵتوونی نیشانه شكێنی كوبی “لۆریس بوبو” له ئۆلۆمپیاتی له‌نده‌ن 2012، به 73 هه‌زار و 200 دۆلار فرۆشراوه. مه‌دالیایا ئاڵتونییه‌كه‌ی یاریزان “ئیڤان بیدرۆسۆڤ” كه له ئۆلۆمپیاتی سدنی ساڵی 2000، له بازی درێژ به‌ده‌ستیهێنابوو، به 71 هه‌زار و 335 دۆلار فرۆشراوه.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، یه‌ك شه‌ممه، 1 ئاب، 2021