وەزیری دارایی داواکاریەک لە دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەکات

لڤین:

وەزیری دارایی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە.

وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێم، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢١ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، سەردانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کرد و لەگەڵ د. خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کۆبووەوە و باسیان لە نەھێشتنی کاری نایاسایی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ کرد.”

هەروەها هاتووە،” لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە یاسین عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و د. کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانوبەرەی میری و ھیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئاسایش بەشداری کۆبوونەوەکە بوون .”

ئاماژە بەوەیشدراوە،” ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە، بەڕێز ئاوات جەناب نوری باسی لەوە کرد بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، بەم کارەش بە ئاسانی داھاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.”

هاتویشە،” لای خۆیەوە بەڕێز، خەسرەو گوڵ محەمەد ئامادەیی خۆی پیشان دا بەوەی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئابوری و داھاتی ئەم وڵاتەیە، بۆیە دەبین بە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە کۆتاییشدا ھەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری، بۆچوونی خۆیان لەسەر میكانیزمی رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ پێشکەش بە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کرد.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button