لڤین:
ئێران ڤاكسینێكی نوێ تاقیدەكاتەوە كە تێكەڵەیەكە لە ڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێت لەلایەن ئەو كەسانەی بەكاری دەهێنن.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڤاكسینێكی نوێ تاقیدەكاتەوە كە تێكەڵەیەكە لەشێوەی كوتان دەرمان لە ڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ڤاكسینەكەیان پشتی بەتەكنەلۆژیای نوێ بەستووە و لە جیهاندا تا ئێستا بەو شێوەیە جێبەجێ نەكراوە.
تا ئێستا لەسەر ئاژەڵ تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە و لە قۆناغی دواتریشدا لەسەر مرۆڤ تاقیدەكرێتەوە.