ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنه‌ی دارایی و کازمی لە بارەی بودجەوە ئاشکرا کرا

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ مستەفا کازمی ئاشکرا کرا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەتەوە و وێنەیەک لە پڕۆژە یاسای هەموارکراوی بودجەی 2021-یان ڕادەستی حکومەت کردووە.
لیژنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ڕێگای 302 میوانداریکردن و چەندین کۆبوونەوەوە و پاش دیدار لەگەڵ زۆربەی وەزیرانی پەیوەندیدار، لەپرۆژەکەدا کاریان لەسەر کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات کردووە بەشێوەیەکی زانستی.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمواری پرۆژەکەدا پشتیوانی لە کەرتی تایبەت، بانکە پیشەسازیی، کشتوکاڵی و خانووبەرەکان بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر ڕەچاو کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی به دەربارەی کۆبوونەوەکەیان ڕایگەیاندووە کە كۆبونه‌وه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كازمی ئه‌نجامداوه، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە مسته‌فا كازمی، له‌كۆبوونه‌وه‌كەدا جه‌ختی له‌وه‌كردوەته‌وه، خه‌ڵكی هەرێمی كوردستان هاوڵاتی عێراقن و نابێت ناكۆكی سیاسی هه‌رێم و به‌غدا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت.