زیاتر لە 400 ژن و منداڵ و کچی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ هەیە

لڤین:

بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنروانی ئێزیدی، رایگەیاند لە کەمپی هۆل کە تایبەتە بە کەسوکاری چەکدارانی داعش بۆیان دەرکەوتوو کە ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵانی ئیێزی نیشتەجێن.

حسێن قائیدی، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: له‌سه‌رجه‌می 6417 که‌س لە ژێر ده‌ستی  داعش توانیومانە ‌تا ئێستا 3550 که‌س ڕزگار بکه‌ین، تائێستا 2763 که‌س بێسەروشوێنن.

ئەو وتیشی:  له‌ ڕۆژئاوای کوردستان لە که‌مپی هۆڵ که‌ ئه‌م که‌مپه‌ خێزانه‌کانی تیرۆریستانی داعش له‌ناویدان له‌نێوان 70-80 هه‌زار که‌سی له‌ناودایه‌، ئێمه‌ گومانمان هه‌بوو  مناڵ و کچ و ژنانی ئێزدی له‌ناو ئه‌و که‌مپه‌دا بن، ئێمه‌ دۆسیه‌کمان کردەوە‌، له‌ کۆتایی دۆسیه‌که‌ بۆمان ده‌رکه‌وت ژماره‌یه‌کی زۆر کە 400 که‌سن تا ئێستا له‌ناو که‌مپی هۆڵ دان، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک ‌بێت بتوانین ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ناو ئه‌و که‌مپه‌دان یان له‌ شوێنه‌کانی تردان بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌، یه‌که‌مجار بزانیین له‌ کوێن و دووه‌میش هه‌وڵده‌ده‌ین ڕزگاریان بکه‌ین.

بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنروانی ئێزیدی ڕونیکردەوە” ئێستا زیاتر کارمان له‌ وڵاتی سوریادایه‌ به‌ڵام گومانمان هه‌یه‌ له‌ عێراقیش هه‌ندێک که‌سوکاری ئێمه‌ هه‌بێت به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ پێش ئێستا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی داعشدا بوون.”

قائیدی وتیشی: ‌تا ئێستا زیاتر له‌ 300 هه‌زار که‌س له‌ کوردانی ئێزیدی له‌ژێر خێوه‌ته‌کاندا ده‌ژین له‌به‌ر گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان و نه‌بوونی که‌ل و په‌لی پێویست، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویست بوو به‌و ئه‌رکه‌ هه‌ڵبستێت و که‌سوکارانی ئێمه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شوێنه‌کانی خۆیان.

ئەو هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو خەڵکانە دەگیرێتەوە بۆ چەندخاڵێک له‌وانه‌ هه‌بوونی چه‌ندین گروپی چه‌کداری ناشه‌رعی له‌ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری لەگەڵ هه‌بوونی چه‌ندین خانوونی (مخفف)، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌و ناوچانه‌، هاتنی ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانەی له‌ده‌وروبه‌ری شه‌نگال-ەوە هاتوون ئه‌مه‌ ئه‌و هۆیانه‌ن که‌ خه‌ڵکی شه‌نگال ناتوانن بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵدا کرا حکومه‌تی عێراق هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیووه‌ خاڵه‌کانی جێبه‌جێ بکات.

ئامژەی بەوەکرد کە زیاتر له‌ 100 هه‌زار که‌سیش له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و شوێنانی ترن و دەشڵێت‌ “هه‌میشه‌ داواده‌که‌ین که‌ خه‌ڵکی ئێمه‌ قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌وه‌ بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌ژێر ئه‌و خێوه‌تانه‌ ده‌ژی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button