شەنگال کارەساتێکی لە بیرنەکراو لە مێژوی نەتەوەی کورد و ئێزدییەکان

لڤین:

لە رۆژی 3 ئابی 2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆمەڵکوژییەکەدا نزیکەی 5 هەزار کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کوژراون و بە هەزاران کەسیشیان رفێنراون کە تا ئێستا چارەنوسی هەندێکیان نادیارە.

هەرچەندە داعش هێرشی کردبووە سەرناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام لەو کاتەدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی بڵاوکردەوە و وتی ئیتر دەبێت قبوڵی بکەین دراوسێیەکی نوێمان هەیە، هەر بۆیە هێزە چەکدارەکانی ئەو ناوچانە کاتێک دراوسێ نوێیەکە هێرشی بۆهێنان پێش جەڵکی سڤیل هەڵهاتن و ئەوەش بووە هۆکاری سەرەکی زۆری ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە.

داعش لە سەرەتای هێرشەکەی بۆسەر ناوچە ئێزدینشینەکان 6هەزار و417 کەسی ئێزدی فڕاند یان کەوتنە ژێر دەستیانەوە بەڵام بە وتەی نوسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدیی رفێندراوی دەستی داعش کە ئەمڕۆ  بڵاویکردەوە، دەڵێت توانراوە تا ئێستا 3550 که‌س ڕزگار بکه‌ین بکه‌ین له‌وانه‌ 1206-ییان ئافره‌تن ، 339 پیاو ، 1049 مناڵی کچ ، 956 مناڵی کوڕ.

لە 3ـی ئابی ساڵی 2014دا ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق بە گشتی نزیکەی 550 هەزار کەس بووە، بەڵام بە هۆی هێرشی داعشەوە نزیکەی 360 هەزاریان ئاوارە بوون و، تەنیا 150 هەزاریان گەڕاونەتەوە شنگال.

نوسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدیی رفێندراوی دەستی داعش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئاشکرای کردبوو 3 هەزار و 545 لەو رفێندراوانە لە دەستی داعش رزگارکراون، هەزار و 205ـیان ئافرەتن، 339یان پیاون، 2001 رزگارکراویشیان منداڵن. بەوەیش هێشتا دوو هەزار و 768 ئێزدیی رزگارنەکراون کە هەزار و 298ـیان مێن.

ئەو کاتەی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئێزدییەکان،  گوندیک بووە سیمبولی قوربانیەکان و کە ناوی گوندی کۆجۆیە. دوای ئەوەی چەکدارانی داعش گەیشتنە گوندی کۆچۆ دوای چەند رۆژێک لە هێرشکردنە سەر گوندەکەبەشیکی زۆری خەڵکی گوندەکەیان کوشتو بەشیکی دیکەشیان بێسەروشێن بوون.

بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی، چەکدارانی داعش چەند رۆژێک مۆڵەتیان بە دانیشتوانی گوندی کۆچۆ داوە مسوڵمان ببن، دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکە و رەتکردنەوەی داواکاری چەکدارانی داعش، رێکخراوەکە بڕیاریاری خۆیداوە

هەندیک زانیاری باس لەوە دەکەن لە هەموو هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر گوندەکە نزیکەی 520 پیاو و 510 ژن کوژراون و بێسەروشوێن کراون.

هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن گوندەکە ژمارەیان 1740 كەس بووە، لە کۆمەڵکوژییەکەی داعشدا 480 پیاو کوژراوە و تا ئێستاش چارەنووسی زیاد لە 500 کەسیان دیار نییە.

لە هەزار و 100 ساڵدا ئێزدییەکان تووشی 74 فەرمان بوون  کە مەبەستیان لە فەرمان هەڵمەتی کۆمەڵکوژکردنیانە لە لایەن ئەو هێزانەی لە ناوچەکەدا دەسەڵاتداربوون، ئێزدییەکان بەهۆی ئەو فەرمانانەوە هەمیشە پاڵیان داوەتە چیای شەنگالەوە هەر بۆیە ئەو چیایە وەک پیرۆزیەک دەبینن لەبەر ئەوەی لە فەرمانەکاندا پاراستونی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button