بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
هاوسەرۆکی یەکێتی لە بارەی ساڵیادی تاوانی دیزی ئێزدییەکان پەیامێکی بآڵو کردەوەو ئامادەیی حزبەکەی بۆ نوژاندنەوەی سەنگال دەربڕی.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییانە دەکەینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو و رایگەیاند، بۆ هەمیشە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە
هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە “بەشێکی زۆر لە خوشک و براکانمان لە دۆخێکی خراپدا لە کەمپەکان و دوور لە زێدی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و هیچ هەوڵێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە نەدراوە و سیمای ژیانی بۆ نەگەڕێنراوەتەوە. ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە و پێویستە هەموومان پێکەوە دوور لە موزایەدە و ناکۆکی خەمی جددی شەنگال بخۆین”.
ئەو وەک هاو سەرۆکی یەکێتی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حزبەکەی “بۆ بوژاندنەوەی شەنگال و بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی” دەربڕی.
تاڵەبانی راشیگەیاندووە “دەبێت حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و چیتر ئەو ناوچەیە نەبێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکان”.