لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان داوایەک لە وەزیری خویندنی باڵا دەکات

لڤین:

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوا دەكات وەك ساڵانی ڕابردوو كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابین بكرێت.

كاروان ئەنور، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا كرد و دەڵێت، ساڵانی رابردوو چەندین كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابینكرابوون و، ئێستا ژمارەیەك لەو رۆژنامەنووسانە لە رێگای دابینكردنی ئەو كورسانەوە خاوەن بڕوانامەی ماستەرو دكتۆران لە بواری میدیادا.

سكرتێری لقی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، زانكۆی سلێمانی ئەو خزمەتەی بە رۆژنامەنووسانی سلێمانی راگرت و ئەمساڵیش لە زانكۆی پۆلیتەكنیك چەند داوایەك لەچەند مامۆستایەكی ئازیزی بواری راگەیاندنەوە بەرزبوونەته‌وە تا كورسییەكانی رۆژنامەنووسان دابین نەكرێن.

لە نامەکەیدا بۆ وەزیری خویندنی باڵا کاروان ئەنوەر دەشڵێت: ئەم داوایە دەخەینە بەردەستی بەرێزتان بۆ گێڕانەوەی هەر شەش كورسیەكەمان لەزانكۆی سلێمانی و بەزیادكردنی ژمارەی كورسیەكانیشەوە، هەروەها بەردەوامبوون و زیادكردنی ژمارەی كورسیەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button