قائیمقامیەتی سلێمانی 400کیلۆ زەیتونی لەناوبرد

لڤین:
لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بڕی (400) کیلۆ زەیتون لە ناو عەلوەی سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کەرتی ژمارەی (9) لەناو عەلوەی سلێمانی بڕی (40) سەتڵی (10)کیلۆگرامی زەیتون دەستی بەسەرداگیراوە و دواتر لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆ لەناوبرا.
لیژنەهاوبەشەکان ئەوەشیان راگەیاندووە زەیتونەکە لە وڵاتی میسرەوە هاوردە کراوە و بەشێکیان بەروارەکانیان لێبۆتەوە و بەشێکیشی بەروارەکانی بەهۆی ئەوەی بە لیزەر نەنوسراوە، لێدەبۆوە، ئەوەش پێچەوانەی مەرجە بازرگانییەکانی و تەندروستییەکانە.
ئاشکراسیکردووە، پاش دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زەیتونە، رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.