لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کارمەندێکی هاتووچۆی هەولێر بریندار دەکرێت

لڤین:

لە کاتی دەستگیرکرنی تۆمەتبارێک تەقە لە کارمەندانی هاتووچۆی هەولێر دەکرێت و بە هۆیەوە کارمەندێکی بەڕیوەبەرایەتیەکە بریندار دەبێت.

لە روونکردنەوەیەکدا کە ڤازیل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتوە دەڵێت: لەدوای دووبارەبوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتیان لەبەردەم بەشی مۆڵەتی شوفێری، پلانێکی تۆکمە دانرا بۆدەستگیرکردنی تومەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە، چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆلەت کارەکەیان پێ سپێردرا.

ئەوەسی راگەیاندووە:  کاتژمێر نزیک 11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا ، بەڵام تومەتبارەکە ڕوبەڕوی کارمەندەکان بویەوە، بەدەمانچە تەقەی کرد لەدەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە  تۆمەتبارەکە “بەر لەڕاکردنی توانرا دەستگیربکرێت بەهاوکاری برایانمان لەئاسایشی هەولێر  ئێستا لەژێر لێکۆلینەوە دایە”.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داواشی لەو هاوڵاتیانە کردووە لەماوەی ڕابردوو ماتۆرسکیلیان لێدزراوە لەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تومەتبارەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button